وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دوو ملیۆن تۆن گەنمی جووتیاران وەرگیراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو لە جووتیاران، گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن.

حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لە ئەمساڵدا، چوار بۆ پێنج ملیۆن تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت.

پێشتر، نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕیاریداوە تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرێت و چاوەڕواندەكرێت، ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فه‌یسبوك ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستنیشانده‌كات كه‌ له‌ عێراق مافى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه‌

كۆمپانیاى فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند، چه‌ند ئامراز و سیاسه‌تێكی نوێی خستووه‌ته‌گه‌ڕ كه‌ له‌ڕێگه‌یانه‌وه‌ شه‌فافییه‌ت و ڕێكارى نوێ ده‌سته‌به‌رده‌كرێن بۆ ڕیكلامه‌كانى…
Total
0
Share