لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ: هیچ تەقینەوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر رووینەداوە

لیژنەی ئەمنیی چەمچەماڵ، رایگەیاند، هیچ تەقینەوەیەک لە کێڵگەی کۆرمۆر رووینەداوە.

لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ، بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەین ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرمۆر هیچ تەقینەوەیەک رووینەداوە.

دەشڵێت، ئەو دەنگەی بیستراوە تیمێکی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەی مین بوون لە دەرەوەی کێڵگەکە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردمی رژێمی پێشوو بوون.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ وابڵاوکرایەوە کە لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم درۆن کەوتووەتەخوارەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share