لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگای دەربەندیخان – كەلار ئۆتۆمبێلێك كە چوار سەرنشینی تێدا بووە لە پردی قولەبەرز كەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ سەرنشینیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیان بریندارە.

بەپێی زانیارییەكان، ‎پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر رێگای دەربەندیخان – كەلار ئۆتۆمبێلێك كە چوار سەرنشینی تێدابووە لە پردی قولەبەرز كەوتووەتەخوارەوە و گڕیگرتووە، بەهۆیەوە سێ سەرنشینیان گیانیان لەدەستداوە و یەكێكیان برینداربووە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكان ئۆتۆمبێلەكە بێسەرەتا بووە و لە كاتی رووداوەكەدا بووە بە دوو بەشەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share