لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس بە سەختی برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلاندا لەناو شاری کەلار، دوو کەس بە سەختتی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ماتۆڕسکیلێکی دووتایە، لە نزیک گۆڕستانی کەلاری کۆن بەرامبەر مزگەوتی سەردار بەگی جاف، هاوڵاتییەکی شێلا و وەرگەڕا.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و هاوڵاتییەکە بە سەختی برینداربوون و دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکراشیکرد، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە لەدایکبووی ساڵی 2007ـە و هاوڵاتییەکە لەدایکبووی ساڵی 1966ـە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە بکاتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە حکومەتی عێراق قەرەبووی دارایی و مەعنەوی کەسوکاری شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بکاتەوە و…
زیاتر ببینە

چەند دەرۆزەکەرێکی دیکە دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک دەرۆزەکەریان دەستگیرکردووە کە “هاوڵاتییانیان بێزارکردووە”. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەفرەزەی پۆلیسی…
Total
0
Share