کۆمسیۆن: نزیکەی یەک ملیۆن و 300 هەزار دەنگدەر کارتەکانیان نوێکردووەتەوە

کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار کەس کارتەکانیان نوێکردووەتەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،”ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان نوێکردووەتەوە گەیشتووەتە ملیۆنێک و 292 هەزار و 45 کەس”.

دەشڵێت، نەینەوا بە 201 هەزار و 186 دەنگدەر پێشەنگی ریزبەندییەکەی گرتووە، دوای ئەویش بەغداد بە 137 هەزار و 122 کەس لە پلەی دووەمدایە و کەرخیش بە 127 هەزار و 702 دەنگدەر، لە پلەی سێیەمدایە.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، هەولێر بە 95 هەزار و 417 دەنگدەر پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەی بەدەستهێناوە، سەڵاحەدین بە 74 هەزار و 808 دەنگدەر پلەی پێنجەمە، ئەنبار بە 71 هەزار و 825 ​​دەنگدەر لە پلەی شەشەمدایە و، کەرکوکیش بە 71 هەزار و 407 دەنگدەر پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەنگدانی دەرەوەی وڵاتی هەڵوەشاندەوە

لە بڕیارێكی نوێدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریداوە، دەنگدانی دەرەوەی وڵات هەڵوەشێنێتەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
Total
0
Share