د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ناوی چووە کتێبی گینسەوە.
هۆکارەکەی بۆ بوونی درێژترین قردێلەی هۆشیارکردنەوە بە درێژایی حەوت هەزار و 229 مەتر و 87 سانتیمەتر دەگەڕێتەوە لە سەردەمی کۆرۆنادا.
سامان بەرزنجی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ساڵی 2020 ناومان چووە کتێبی گێنس لە بواری هۆشیاریی تەندروستی، بەهۆی ئەو ڤایرۆسەی کە لەو ساڵەدا بڵاوبووەوە”.