بڕیارێكی نوێ لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درا

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی بەڕێژەی 100% لە سزای دواكەوتنی كەڵەكەبووی سەر خاوەنكاران دەركرد.

بەپێی فەرمانێكی وەزاریی كە ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەریكردووە و تێیدا هاتووە، ئاماژە بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دراوە كە بڕیاردرا بە لێخۆشبوون لە تەواوی 100%ی سزای دواكەوتنی كەڵەكەبوو لەسەر خاوەنكاران، تایبەت بە( بەشداریی دەستەبەری كۆمەڵایەتی) تاوەكو 31ی 10ی 2024 دەركرد.

وەزارەتەكە دەشڵێت، “فەرمانەكە لە رۆژی دەرچوونی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران لە 5ی ئەیلولی ئەمساڵەوە جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەبوبەکر هەڵەدنی: لەسەر بابەتی دەستدرێژیی پزیشکەکە ئامادەم بچمە بەردەم دادگا

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە کەیسی دەستدرێژیی پزیشکێکی جوانکاری بۆسەر پێنج ژن ڕایگەیاندووە، بابەتەکە بەلاڕێدابراوە تەوزیفی…
Total
0
Share