نرخی زێر بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 46 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 205 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 159 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران: زیادکردنی باجی گومرگی ئەمریکا کاریگەری لەسەر نرخی شمەک لە هەرێم نابێت

شێخ عەتا محەمەد جێگری سەرۆکی گشتیی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەلایەن ئەمریکاوە هیچ…
Total
0
Share