نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبووەوە و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە نزیكەی 115 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 114دۆلار و 9  سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە و نەوتی تەكساس بە 108 دۆلار.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر ڕوسیا لەلایەن ئەمریكاوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیای نەوتی باکوور: تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم فرۆشراوە. عامر خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای…
Total
0
Share