سیروان محەمەد: 36 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناکییەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، رایدەگەیەنێت، 36 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناکییەوە.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تاوەکو ئێستا لە سلێمانی سێ قۆناغی پرۆژەی رووناکی جێبەجێکراون و 20 گەڕەک کە دەکاتە 36 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە پرۆژەی رووناکییەوە.

وتیشی، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە کۆمەڵێک گەڕەکی نوێ دەچنە ناو پرۆژەکەوە و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کارەبای ناو سەنتەری سلێمانی دەبێت بە 24 کاتژمێری.

لەبارەی پێوەری زیرەکی کارەبا سیروان محەمەد، رایگەیاند، 75%ی هاوبەشانی کارەبا پێوەری زیرەکیان بۆ دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کۆبوونەوە

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

شاخەوان عەبدوڵا: ئامانج لە هەمواری یاسای بودجە بۆ ئەوە بووە كە چیتر مووچە نەبێتە هەواڵ

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بە هەمواری یاسای بودجە هیچ كێشەیەك لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم…
Total
0
Share