کۆمسیۆن وادەی وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردن ئاشكراکرد

سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، لە 25ـی ئایارەوە بۆ ماوەی یەک مانگ، دەست بە وەرگرتنی لیستی کاندیدەکانی هاوپەیمانی، حزب و لایەنەکان دەکرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، دەستەی کۆمسیاران بڕیاریدا لە 25ـی ئەم مانگەوە، لیستی کاندیدەکانی بەشداربووی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرێت و رۆژی 24ـی حوزەیران کۆتاییدێت.

وتیشی، هەر هاوپەیمانییەک، حزبێک یان کاندیدێکی سەربەخۆ، پێویستە لە ماوەی دیاریکراودا ناویان لە کۆمسیۆن تۆماربکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی لە رێژەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تۆمارکردووە، بەتایبەتیش لە پارێزگاکانی بەغداد، نەینەوا و بەسرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری

سەنتەری میترۆ، ڕایگەیاند، سەردەشت عوسمان شێوازێكی ژیانی بەجێهێشتووە بۆ یاخیبوون لە نادادپەروەری. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان،…
زیاتر ببینە

زیاد جەبار: پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن

بەرپرسی مەڵبەندی یەکی سلێمانی یەکێتی رایگەیاند، پێویستە پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان بکەن، نەوەک نوێنەرایەتی لایەنێکی…
Total
0
Share