دۆناڵد ترەمپ: ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێیبەخشیم بەکاریناهێنم

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێیبەخشیم بەکاریناهێنم.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، “ئەو فڕۆکەیەی قەتەر پێیبەخشیم ناکرێت و جوان نییە  رەتیبکەمەوە، بەڵام بەکاریناهێنم و تەنها دایدەنێم”.

خێزانی شاهانەی قەتەر لە سەردانی دۆناڵد ترەمپ بۆ وڵاتەکەیان، فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانەیان لە جۆری (Boeing 747-8) وەکو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمریکا کرد.

فڕۆکەکە بەهای 400 ملیۆن دۆلارە، بە نرخترین دیارییە کە پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا کرابێت.

فڕۆکە تایبەتەکەی ئێستا دۆناڵد ترەمپ بەکاریدەهێنێت ناوی ترامپ فۆرس وان-ە، و جۆری Boeing 757ه‌.

ترەمپ لە ساڵی 2011 ئەو فڕۆکەیەی کڕیوە و بۆ یەکەمجاریش لە سەرەتای ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به‌كارهێنراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی ئـ.ـێران دەدەینەوە لەسەر خستنەخوارەوەی کۆپتەرەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو…
زیاتر ببینە

ئێران: لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە هێرشدەکەینە سەر ئیسرائیل

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لە رێگای ئاسمانی عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل دەدەنەوە. میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەیانەوە بڵاویانکردەوە،…
زیاتر ببینە

فاوچی: گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ‌ زۆر به‌ خێرایی ته‌شه‌نه‌ ده‌كات

ئەنتۆنی فاوچی گەورە پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا”ئۆمیكرۆن”، چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه‌ داوه‌…
Total
0
Share