عێراق: بەنزین هەناردەی وڵاتان دەكەین

بەرپرسێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، نزیكبووینەتەوە لەوەی بەنزین هەناردەی وڵاتان بكەین.

ئیحسان موسا غانم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمەكانی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق نزیكبووەتەوە لەوەی بەنزینی بەرهەمهێنراو لە ناوخۆدا بەشی پێداویستییەكانی بكات و كردنەوەی پاڵاوگەی كەربەلا، هاوردەكردنی بەنزین بە ڕێژەی 70% كەمدەكاتەوە.

وتیشی، ئێستا ئامادەكاری دەكرێت بۆ كردنەوەی پاڵاوگەی كەربەلا و بە پەرەپێدانی پاڵاوگەكانی وڵات بەپێی ئەو پلانە 10 ساڵییەی كە وەزارەتی نەوت دایڕشتووە، عێراق نەك بەنزین لە دەرەوە هاوردەناكات، بەڵكو بەنزینی زیادەی دەبێت و هەناردەی وڵاتانی دەكات و هەنگاو بە هەنگاو لەوە نزیكدەبێتەوە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمەكانی نەوت لە وەزارەتی نەوت ئاشكرایكرد، پاڵاوگەی كەربەلا ڕۆژانە نۆ ملیۆن لیتر بەنزین بەرهەمدەهێنێت لە كاتێكدا عێراق 15 ملیۆن لیتر بەنزین هاوردە دەكات.

بابەتی پێشتر

بەرازیل بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ مۆندیالی 2022

بابەتی دواتر

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر بڕیاردەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share