توێژینەوەیەکى بەریتانى: گوشراوى میوەیەک جۆرێکى هەوکردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکى نوێى بەریتانى ئاشکرایدەکات، خواردنەوەى گوشراوى میوەیەک رۆژانە دووجار یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەى نیشانەکانى هەوکردنى کۆڵۆن بەشێوەیەکى بەرچاو.

توێژینەوەکە کە لەلایەن توێژەرانى زانکۆکانى هیرتفرۆدشایر و لانکشایر ئامادەکراوە، یەکەمینى لەو جۆرەیە لەڕووى قەبارە و تەرکیزى لەسەر مرۆڤ.

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەکە، ئەو نەخۆشانەى 130 میلیگرام گیراوەى گێلاسیان خواردوەتەوە رۆژانە دوو جار بۆ ماوەى شەش هەفتە، بە رێژەى 40% ئاستى کالبروتکتین-یان کەمیکردووە، کە ئەوەش نیشانەیەکى سەرەکیی هەوکردنى ریخۆڵەیە.

هەروەک بەشداربووان ئاماژەیان بە باشبوون بە رێژەى 9%ى تەندروستیی گشتییان داوە، ئەنجامەکە بەڵگەیەکى ئەرێنییە بۆ ئەو نەخۆشانەى بەدەست ئەم حاڵەتە درێژخایەنەوە دەناڵێنن.

سەرەڕاى ئەوەى شەربەتى ئەو میوەیە بە جێگرەوەى دەرمانە باوەکانى وەک دژە هەوکردن و ستیرۆیداتەکان دانانرێت، بەڵام دەبێتە تەواوکارێکى خۆراکیی بەسوود بۆ پلانى چارەسەرى درێژخایەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە وەزیری تەندروستیی میسر گیانیلەدەستدا

وەزیری پێشووی تەندروستیی میسر بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری دڵ گیانیلەدەستدا. ئەحمەد عیمادەدین رازی وەزیری پێشووی تەندروستیی…
Total
0
Share