رۆژنامەی حورییەت: پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە چوار مانگ دەخایەنێت

رۆژنامەی حورییەت-ی تورکی ئاشكرایدەکات، پرۆسەی چەکدانانی پارتی کرێکارانی کوردستان رەنگە سێ بۆ چوار مانگ بخایەنێت.

رۆژنامەکە لە راپۆرتێکدا باسیلەوەکردووە، گروپە چەکدارەکانی پەکەکە لە تورکیا، عێراق، سووریا، ئەرمینیا و ئێران دەچنە هەرێمی کوردستان و دەخرێنە ناو ئەو یەکانەی کە سەر بە خۆیانن لەناو باڵی چەکداریی پەکەکە (هەپەگە).

ئاماژەی بەوەشکرد، 580 چەکداری پەکەکە، لە سنوورەکانی تورکیا لە رێگەی رێڕەوی ئەمنییەوە، دەپەڕنەوە بۆ هەرێمی کوردستان بۆ دانانی چەکەکانیان.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، ئەو سەرکردە سیاسییانەی پارتی کرێکارانی کوردستان کە بە رەچەڵەک هاوڵاتیی تورکیان و لە شاخن، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ تورکیا.

ئەوەشیخستووەتەڕوو، سێ رێگەی جیاواز هەیە بۆ چەکدانانی پەکەکە:

– یەکەمیان لە ژێر چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە، کە ئەمە وەک ئەگەرێکی لاواز سەیردەکرێت.

– دووەمیان بە سەرپەرشتیی وەفدێکی تورکیا و هەرێمی کوردستانە.

– سێیەمیان بە سەرپەرشتیی وەفدێکە کە لەلایەن تورکیا، ئەمریکا، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا و عێراقەوە پێکهێنراوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دانانی چەکەکان بڕیارە لە مانگی شەشی ئەمساڵ دەستپێبکات و ماوەی سێ تا چوار مانگیش دەخایەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: بەهۆی پڕبوونی هۆتێلەکان بەشێک لە گەشتیاران لە پارکەکان دەمێننەوە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی ئاشکرایدەکات، تیمەکانی دەزگای ئاسایش ئەو خێزانانە دەپارێزن کە شەوانە لە پارکەکان دەمێننەوە. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسانمان دەدەن

رێکخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان دەدەن، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.…
Total
0
Share