نرخی زێڕ بەرزبووەوە

بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 23 دۆلار بەرزبووەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 256 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ دووشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 233 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share