ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان رووی لە دابەزین کرد و یەک ئۆنسە زێڕ بە سێ هەزار و 233 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر لە 70 دۆلار دابەزی و گەیشتە سێ هەزار و 233 دۆلار.
دابەزینی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانی ئابووری نێوان ئەمریکا و چین و هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ئاگربەستی هەمیشەیی نێوان ئۆکرانیا و روسیا.
چاوەڕێدەکرێت، بە ئەنجامگەیشتنی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران نرخی زێڕ بەرەو دابەزینی زیاتر بەرێت.