کەشناسیی هەرێم: باران و خۆڵ دەبارێن

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێم باران و خۆڵ دەبارێن”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ کەمێک دابارینی تاوەباران و بروسکە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور لەگەڵ کەمێک بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی بەگشتی بە (2-4) پلە نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ کەمێک زیاتر نزمدەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، سبەی سێشەممە ئاسمان لەزۆربەی کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بوونی تاوەباران و بروسکەی پچڕپچڕ لە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان وە لەناوچە سنوورییەکان کاریگەری زیاتردەبێت، خێرایی با چالاک دەبێت لەزۆربەی کاتەکان لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەی گەرمی  لەزۆربەی ناوچەکان بە (3-5) پلەى سیلیزى نزمدەبێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکان لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 30 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 27 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی

سۆران : 24 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان :34 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێكخراوێكی تەندروستی بەستنەوەی مووچە و وەرگرتنی ڤاكسین بە بڕیاری بەعسییانە وەسفدەكات

تۆڕی پاراستنی تەندروستیی گشتی ڕەخنە لە بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە دەگرێت بەوەی هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی…
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشداریی خوانی بەربانگی لەگەڵ پێشمەرگەكانی هێزی كۆماندۆی كوردستاندا كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی بەسەركردەوە. لە میانی ئەو بەسەركردنەوەیەدا هەریەك…
Total
0
Share