بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک، رایگەیاند، “نزیکەی 500 ملیار دینار زیان بە جوتیاران گەیشتووە”.
ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 318 ملم باران لە سنووری دهۆک باریوە، پار ساڵ لەم کاتەدا هەزار و 128 ملم بارانباریبوو.
وتیشی، بەپێی داتاکان نزیکەی 945 هەزار دۆنم زەوی لە سنووری دهۆک بە گەنم چێندراوە، ئەگەر هەر دۆنمێک ملیۆنێک یان ملیۆن و نیوێکی بۆ تێچووەکەی دابنێین، نزیکەی 500 ملیار زیان بە جوتیاران گەیشتووە.
لەبارەی قەرەبووکردنەوەی جوتیاران، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆک رایگەیاند، “ئەوە کارێکی زەحمەتە”.