دوو رۆژ پشوو راگەیەندرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوو رۆژ پشووی راگەیاند کە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکات.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، بڕیاریدا رۆژانی پێنجشەممە، 15/5/2025 و یەکشەممە 18/5/2025، دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان؛ جگە لە وەزارەتی پەروەردە و دامودەزگاکانی سەر بەو وەزارەتە، لە بەغداد رابگیرێت.

بڕیارە رۆژی شەممە کە دەکاتە 17ـی ئەم مانگە، لوتکەی عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەبچێت و حکومەتی عێراق ئامادەکاریی ئەمنی و خزمەتگوزاریی فراوانی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری: داوامان لە ئینتەرپوڵ نەکردووە وەزیری پێشووی ناوخۆ دەستگیربکات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، “هەواڵێكی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی” سەبارەت بە داواکاریی ڕادەستکردنی عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری پێشووی ناوخۆی…
Total
0
Share