کەشناسێک: پلەی گەرما نزمدەبێتەوە

شارەزای بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، لە ئەنجامی هاتنی بارستەهەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە، سبەینێ پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانمان دادەبەزێت.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی کاریگەریی و هاتنی بارستەهەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەڕاستەوە، سبەی چوارشەممە پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانمان بەراورد بە ئەمڕۆ چوار تا پێنج پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە و کاریگەریی ئەو گەرمایە کەمدەبێتەوە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە لەسەر ناوچەکانمان جێگیربووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەیە تا ناوەڕاستی هەفتەی ئاییندە کاریگەریەکانی ئەو بارستەهەوایە بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەردەوامبێت و پلەی گەرما زیاتر نزمببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چەند ناوچەیەكی پارێزگاكە تێیانپەڕاندووە
شاری سلێمانی زۆری نەماوە بڕی بارانی ساڵی ڕابردوو تێپەڕێنێت

دوای چەندین شەپۆلی بارانبارینی یەک لەدوای یەک، لە هەرێمی کوردستان بڕی ‏بارانبارین لە چەند ناوچەیەک ساڵی ڕابردووی تێپەراندووە،…
Total
0
Share