بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 75 دۆلار دابەزی.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 309 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 384 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.