فەرمانبەران و مامۆستایان دوای بەردەوامیی مانگرتنیان بۆ ماوەی 15 رۆژ، بڕیاریاندا مانگرتن بشکێنن.
هادی حەمەڕەشید، نوێنەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتوو رایگەیاند، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو داواکارییانەی ئاڕاستەمان کراوە بڕیارماندا مانگرتنەکەمان هەڵپەسێرین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بەپێوەین دڵنیابن رێگای دیکە دەگرینە بەر و بەردەوام دەبین.
ژمارەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی لە ماوەی 15 رۆژی رابردوودا مانیان لە خواردن گرتبوو 13 کەس بوون و دابەشکردنی مووچەی مانگی 12، تەوتینی مووچەی فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە بەشێک بوون لە داواکارییە سەرەکییەکانیان.