وەزارەتی خوێندنی باڵا لەبارەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆراوە بڕیارێکی دەركرد

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، لەپێناو دەستگرتن بە ئاستی زانستی لە سێکتەری خوێندنی باڵادا، ئەنجومەنی وەزارەت بە تێکڕای دەنگ بڕیاریدا کە خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە هەر قۆناغێکی خوێندندا بن دبلۆمی باڵا، ماستەرو دکتۆرا ئەوا ڕێنماییەکانی خوێندنی باڵایان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، “ئاماژە و پاڵپشت بەكۆنووسی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت ژمارە (5)ی ساڵی (2021) كە لە ڕێكەوتی 7/6/ 2021 لە زانكۆی دهۆك ئەنجامدرا، پشتبەستن بە (تەوەری سێیەم/ بڕگەی یازدەیەم )سەبارەت بەپرسی ئەوانەی سڕینەوەی ناویان بۆكراوە لە خوێندنی باڵا ( دبلۆمی باڵا/ ماستەر/ دكتۆرا) دوای تەواوكردنی خاڵەكانی كۆنووسی پێكهێندراو كەوەكو ڕاسپاردە خرانەڕوو ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بە وەرگرتنەوەیان دوای دووساڵ تێپەڕبوون بە (ترقین قید) ەكەی مافی ئەوەی هەیە سەر لەنوێ بچێتە پێشبڕكێ و داواكاری پێشكەش بكات بۆ خوێندنی باڵا بە پێی ڕێنمایی نوێ و تازە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی بەهۆی کەشوهەواوە تاقیکردنەوەکانی شەممە و یەکشەممەی دواخست

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی کەشوهەوا و بەستنی ڕێگاوبانەکان بڕیاریانداوە تاقیکردنەوەکانی ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی خوێندکارانی زانکۆ دوابخرێن…
Total
0
Share