پارێزگاری كەركوك: درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی كەسوكاری ئەنفالكراوان

پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، درێغی ناكەین لە خزمەتكردنی كەسوكاری ئەنفالكراوان.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك لە بینای پارێزگا پێشوازی لە ژمارەیەك لە كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراوانی گەرمیان و چەمچەماڵ و كۆیە كرد و لە دیداریكدا كەسوكاری ئەنفالكراوان ستایشی پارێزگار و ئیدارەكەیان كرد كە ئاسانكاری بۆ كردن سەردانی گرتووخانەكانی ئەنفالكراوان بكەن لە دووبز و توپزاوا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە،لە بەرامبەردا پارێزگاری كەركوك، جەختیكردەوە، كە ئیدارەی كەركوك درێغی ناكات لە خزمەتكردنی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەڵێنیدا گۆڕستانی منداڵانی ئەنفالكراوان لە دووبز لە لەناوچوون بپارێزن و كاربكەن بۆ دروستكردنی مۆنۆمێنتێك لە تۆپزاوا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە گەرمیان دەستیپێکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، ”هەنگاوە…
Total
0
Share