ئاگادارییەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە كە لە ئێستادا بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە هەردوو هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ژمارە 104 و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105 لەكاركەوتوون.

لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، داوا لە هاوڵاتییان دەكەین لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكدا دەتوانن پەیوەندی بكەن بەسەنتەری هەماهەنگی ڕێكخەری پەیوەندییەكان ژمارە 100 یان ژمارە تەلەفۆنی ئێشكگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (0533193148).

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە لە ئێستادا تیمە تەكنیكییەكانی كۆمپانیای كوردتێل سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و لەماوەیەكی كەمدا هەردوو هێڵەكە دەكەونەوە كار و لە خزمەت هاوڵاتییاندا دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەسەر بڕگەیەكی بودجە شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا دروستبوو

پەرلەمانتارێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، لەسەر بڕگەی تایبەت بە گواستنەوەی میلاكی فەرمانگە فیدڕاڵییەكان شەڕ لەنێوان فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا…
زیاتر ببینە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی: خوێندنگە ئەهلییەكان جمەیان دێت و حكومییەكانیش داخراون

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چیتر وەكو باوكێك پشتگیری لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە ناكات، یان ئەوەتا…
Total
0
Share