دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لەئێستادا لە “قۆناغی گواستنەوە”ـدایە و جەختیشی لەوە کردەوە، ئابوریی ئەمریکا لە داهاتوودا دەبێتە باشترینی مێژوو.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی نیوز، ترەمپ لەبارەی دۆخی ئابوریی وڵاتەکەی رایگەیاند، “هەموو شتێک دەکرێت رووبدات، ئێمە لەئێستادا لە قۆناغی گواستنەوەداین، بەڵام پێموایە گەورەترین ئابوریمان دەبێت لە مێژوودا”.
دوای سەپاندنی باجی نوێ بەسەر وڵاتانی جیهاندا و بەتایبەتیش چین، چەندینجار پرسیار لە سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری پاشەکشەی ئابوریی وڵاتەکە کراوە، بەڵام ترەمپ ئەم رێکارانە بە “بەرزکردنەوەی ئابوریی ئەمریکا” وەسفدەکات.