بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین: داوای هەڵکەندنی 15 بیرمان کردووە

بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین رایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتی کەمئاوی داوایانکردووە 15 بیر لە سنوورەکە لێبدرێت.

سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی کەمبارانییەوە چاوەڕێدەکرێت هاوینی ئەمساڵ بۆ ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکەمان سەخت بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای ئیدارەی راپەڕینەوە داوای بودجەی فریاگوزاریمان کردووە، داوامانکردووە 15 بیرمان بۆلێبدرێت، کە ئەمە تەنها چارەسەرە بۆ کاتی دابەزینی ئاوی سەرزەوی.

لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا 200 ملم باران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین باریوە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا 538 ملم بارانباریبوو، بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی گلدراوەی ئاوی سنوورەکە بەشێوەی بەرچاو دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دژەتیرۆر به‌شداربوویه‌كی تەقینەوەكەی ناوچه‌ی سه‌دری ده‌ستگیركرد

دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەتۆمەتی بەشداربوون لە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئەم دواییەی بەغداد كەسێكیان دەستگیركردووە. لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری…
زیاتر ببینە

نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە…
Total
0
Share