خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دواخرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران، کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوەبچێت، “بە هۆکاری لۆجستی” دواخراوە.

پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوە بڵاویکردەوە، پێدەچێت خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کە بڕیاربوو رۆژی شەممە لە رۆما بەڕێوەبچێت، بۆ هەفتەی داهاتووتر دوابخرێت.

رۆژی چوارشەممە، ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ژمارەیەک دامەزراوەدا سەپاند کە بە وتەی واشنتن، دەستیان لە بازرگانیی نایاسایی نەوت و بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێراندا هەیە؛ ئەمەش نیگەرانیی ئێرانی لێکەوتەوە و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، سەرکۆنەی ئەم کارەی کرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مردنی لەناکاوی زاناکانی ئێران بەردەوامە.. زانایەکی بواری ئاسمانیش گیانیلەدەستدا

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، یەکێک لە زانایانی بواری بۆشایی ئاسمانی وڵاتەکەیان لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستداوە. ئاژانسی هەواڵی (فارس) بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share