کەشناسیی هەرێم: کەشوهەوا ناسەقامگیردەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی عێراق و هەرێمی کوردستان کەشوهەوایەکی ناسەقامگیر بەخۆیانەوە دەبینن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، سبەینێ هەینی کەشوهەوای ناوچەکە و عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ناسەقام گیردەبیت بە جۆرێک کەشێکی رەشەبا و بروسکە و تاوە بارانی پچڕپچڕ بەخۆیەوە دەبینێت، خیرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەرز دەبێتەوە لەهەندێک شوێن بۆ سەرووی 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم رێژەی تۆز وخۆڵ زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی ژمارەیەکی زۆر لەروودانی بروسکە دەکرێت، بۆ کاتەکانى ئێوارە خێرایی با ئاسایی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: چەکدانان هەنگاوێکی دیکەی گرنگ و دڵخۆشکەری سەرخستنی پرۆسەی سیاسی بوو

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “پێشوازى له‌و هه‌نگاوه‌ى…
Total
0
Share