راپۆرتێک: ئاستی بەختەوەری روو لە دابەزینە

خەمۆکی

توێژینەوەیەکی جیهانیی نوێ ئاشکرایکردووە، ئاستی بەختەوەری و هەستکردن بە دڵخۆشی لەناو گەنجاندا بەراورد بە ساڵانی رابردوو رووی لە دابەزین کردووە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی هارڤارد و پایلۆر ئەنجامدراوە و 200 هەزار کەس لە 20 وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان تێداکردووە.

توێژەران لە توێژینەوەکەدا بۆیان دەرکەوتووە، گەنجان بە تایبەت لەنێوان تەمەنی 18-29 ساڵان، تووشی کێشەی تەندروستی عەقڵی و جەستەیی بوونەتەوە و رووبەڕووی ئالنگاریی گەورە بوونەتەوە کە بتوانن مانایەک بە ژیانیان ببەخشن و بونیادی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان بکەن.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، بەختەوەری لە گەنجاندا لە نیوە کەمترە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی زیادبووە و لەگەڵیشیاندا بەشدارییکردن لە چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان کەمیکردووە.

بەرای توێژەران، بەسەربردنی کات بەدیار شاشەکانەوە، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، شوێنکەوتنی بابەتە رووکەشیی و جوانکارییەکان هۆکاری سەرەکی دۆخەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانیی زەنگی ئاگادارکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیمون لێدەدات

بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی رایدەگەیەنێت، بیر لە پێکهێنانی لیژنەیەکی شارەزادەکەنەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیمون…
Total
0
Share