ناوەڕاستی مانگی پێنج گەشتی حاجیان بۆ سعودیە دەستپێدەکات

وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم وەجبەی حاجیانی هەرێم بەرەو عەرەبستانی سعودیە بەڕێدەکەون.

کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 حاجیی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەج جێبەجێدەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش لە ناوەڕاستی مانگی پێنجەوە یەکەم وەجبەی حاجیان بەرەو سعودیە بەڕێدەکرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەندەی ئاگاداربین، لە ئێستادا هیچ هاوڵاتییەکی هەرێم بە ڤیزای حەج یان عومرە لە عەرەبستانی سعودیە نییە، ئەمەش بەهۆی ئەو رێککارە توندانەی ئەو وڵاتە گرتووەیەتییە بەر بۆ حەجی ئەمساڵ.

وتیشی، داوامانکردووە هیچ هاوڵاتییەکی هەرێم لە سعودیە خۆی نەشارێتەوە، چونکە هەر کەسێک بەو هۆیەوە دەستگیربکرێت 20 هەزار ریاڵی سعودی سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی واده‌ى شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارینى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیی هه‌رێمى كوردستان پێشبینیدەكات، به‌هۆی درێژبوونەوەى نزمەپاڵەپەستۆى ‏دەریاى ناوەڕاست بۆسەر ناوچەکە، ڕۆژى شه‌ممه‌ بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.‏ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی…
زیاتر ببینە

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی: فەرمانەکەی وەزیری ناوخۆ بۆ دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڕیارێکی حزبییە نەک حکومی

بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری کەناڵ8 و میدیاکارێکی کەناڵەکە بڵاوکردەوە. لە ڕوونکردنەوەکەدا…
Total
0
Share