قوباد تاڵەبانى: قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان لەنێوان یەکێتى و پارتى دەستیپێکردووە

جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان لەنێوان یەکێتى و پارتى دەستیپێکردوە و بەردەوامیش دەبن تا ئەوکاتەی دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە تاوتوێی دۆخی ناوخۆی هەرێم و گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانووستانەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا. جێگری سەرۆک وەزیران بە ئاماژەدان بە دواکۆبوونەوەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، قۆناغێکی نوێی گفتوگۆکان دەستیپێکردوە و بەردەوامیش دەبین تا ئەو کاتەی دەگەینە رێککەوتنی کۆتایی.

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، مەبەستیانە حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار پێکبهێنن و هیواشی خواست لە ماوەیەکی نزیکدا و بەر لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێ پێکبهێنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك بۆ دەسەڵاتی خۆجێیی دهۆك: واز لە دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان بهێنن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەبارەی دەستگیركردنی مامۆستایان و چالاكوانان لە پارێزگای دهۆك یاداشتێكی ئاڕاستەی دەسەڵاتداران كردووە و ڕایدەگەیەنێت، “واز لە…
Total
0
Share