ئێڵۆن مەسک، سەرۆکی ستراتیژی کارامەیی حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، گەورەترین کێشەی درێژخایەنی چین، داڕمانی دیمۆگرافییە.
مەسک لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، “داڕمانی دانیشتووان گەورەترین کێشەی درێژخایەنە کە کاریگەریی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان، لەناویشیاندا چین، دروستکردووە”.
ئەمە لەکاتێکدایە، ئێڵۆن مەسک پێشتر چەندینجار سەرنجی بۆ بابەتی دیمۆگرافی راکێشاوە و وتوویەتی، رەنگە بەشێکی وڵاتان تەنانەت بوونیشیان نەمێنێت، ئەگەر رێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ باشترکردنی دیمۆگرافیا نەگیرێتەبەر.