لە بەندەر عەباس-ی ئێران تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباس- باشووری ئێران روویدا.

بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، تەقینەوەکە لەناو تانکییەکی سووتەمەنیدا روویداوە و لەئێستادا سەرجەم چالاکییەکانی بەندەرەکە راگیراون، تا ئەو کاتەی هێزە ئەمنی و فریاگوزارییەکان دەگەنە شوێنەکە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران باسیانلەوەکرد، تەقینەوەکە هێندە بەهێز بووە، کە زەویی ئەو شوێنەی هەژاندووە و دەنگەکەشی لە شارەکانی نزیکی بەندەر عەباس، بیستراوە.

تائێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە و هیچ زانیارییەکیش لەبارەی زیانە گیانییەکانەوە نەخراوەتەڕوو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share