رووداوێکى هاتوچۆ پێنج بریندارى لێکەوتەوە

لە ئاکامى وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگاى کەلار-دەربەندیخان پێنج کەس برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کران.

هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، رووداوەکە بەیانیى ئەمڕۆ لە نزیک گوندى بانیخان بووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا/ سەنتافی کە بە ئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا.

باسى لەوەشکرد، بەهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینى ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانەى شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە باوەنور کران.

دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چرۆ حەمەشەریف: هەر قەزایەک داوای بەپارێزگابوون دەکات کێشەمان لەگەڵی نییە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆری ویستووە و دەشڵێت، هەر قەزایەکی…
Total
0
Share