کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا دەبەسترێت

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا ببەسترێت.

مەزڵوم عەبدی لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، رایگەیاند، “رۆژی 26ی نیسان کۆنفرانسی یەکڕیزیی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا دەبەسترێت”.

عەبدی ئەوەش دەڵێت، “هیوادارین سەرجەم لایەنەکان بە بەرپرسیارێتیی نیشتمانیی خۆیان هەڵبستن، چونکە کۆنفرانسەکە پێویستییەکی نەتەوەییە بۆ چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە سوریا”.
بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا 300 کەس بەشداربن، کە زۆرینەیان نوێنەرایەتیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.

بەپێی وتەی مەزڵوم عەبدی، بڕیارە وەفدێکی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوای کوردستان پێکبهێندرێت کە نوێنەرایەتیی سنوورەکەیان لە دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق بکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەوڵ دەدەین رێگاچارە بۆ پێدانی مووچەی مامۆستایان بدۆزینەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە. لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا، قوباد…
Total
0
Share