وەزیری خوێندنی باڵا: وانەبێژان شایستەی دامەزراندنن

وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، “99%ی وانەبێژان شایستەی دامەزراندنن و هیوادارم دەرفەتی باشتر و گونجاوتر بۆ خوێندکاران برەخسێت”.

ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیژنەی گونجاومان پێکهێناوە بۆ ئامادەکردنی لیستی ناوی وانەبێژان، کە بە ویژدان و بەوپەڕی بێ لایەنییەوە ناوەکانمان ئامادەکردوون و هیچ جۆرە جیاکاریی و جیاوازییەکمان لە نێوانیاندا نەکردووە.

وتیشی، “99%ی وانەبێژان شایستەی دامەزراندن و پڕۆسەکە بە گونجاوی بەڕێوەچووە و هیوادارم لە داهاتوودا دەرفەتی باشتر و گونجاوتر بۆ گەنجان و خوێندکاران بڕەخسێنین و سوودی لێوەربگرن”.

ئەسەتەمە هەڵەی زەق لە ئامادەکردنی لیست و ناوی وانەبێژاندا بوونی هەبێت، ئەگەریش هەر هەڵەیەک لە ئامادەکردنی ناوی وانەبێژێک بوونی هەبێت، ئەوا قۆناغی کۆتایی نییە و لە قۆناغەکانی دیکەدا پێداچوونەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share