ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: هێرشبەرەکەی سەر ئاهەنگی جەژنی ئەکیتۆی دهۆک دەستگیرکرا

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، ئەو هێرشبەرە دەستگیرکرا کە لە جەژنی ئەکیتۆدا دوو کەسی لە دهۆک بریندارکرد.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی 1ی نیسانی 2025، لە کاتێکدا کە خەڵکی پارێزگای دهۆک لە رێوڕەسمەکانی جەژنی رەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بوون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاوڵاتییان و دوو کەسی بریندار کرد.

دەشڵێت، دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیرکرد کە خەڵکی سوریایە.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ئەوەش دەڵێت، “لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاوڵاتییان و رایگشتی رادەگەیەنین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا

جارێکی دیکە توێکاری بۆ تـ.ـەرمی ئەو پێشمەرگەیە دەکرێتەوە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی هەولێرەوە کـ.ـوژرا ئەمە دیمەنی ئێستای بەردەم…
Total
0
Share