سەرۆکى یەکێتى لە هەولێر لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا کۆبووەوە.
بەیانیی ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کۆبووەوە.
بەپێى زانیارییەکان بڕیارە هەر ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا لەگەڵ قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێم کۆببێتەوە.
ژان نوێل بارۆ، دوێنێ گەیشتە هەولێر و زنجیریەک کۆبوونەوەى ئەنجامدا کە یەکێکیان دیدار و کۆبوونەوەى بوو لەگەڵ مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتیی هێزەکانى سوریاى دیموکرات “هەسەدە”، جگە لە کۆبوونەوەى لەگەڵ هەریەک لە سەرۆکى هەرێم و سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان.
سەردانى بەرپرسەکەى فەرەنسا کە دوو رۆژ دەخایەنێت، دواى سەردانەکەى بۆ بەغداد و کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى عێراقیدا دێت.