لە سلێمانی رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی رێكارەكانی كوژاندنەوە و دەستهەڵگرتن لەو زەوییانەی كە پێویستە ئامادەبكرێت و دابەشبكرێت بەسەر فەرمانبەراندا کرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی شارەوانی كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی ئەنجامدرا و لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رێكخستنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەكە كرا كە دوای ئەو زەرەر و زیانەی بەهۆی ئاگرەكەوە بووە هۆی داڕمانی بازاڕەكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رێكارەكانی كوژاندنەوە و دەستهەڵگرتن لەو زەوییانەی كە پێویستە ئامادەبكرێت و دابەشبكرێت بەسەر فەرمانبەرانداو هاوكریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەو مەبەستە كرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان: بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان پێشبینی هاتنی گەشتیارێکی زۆر دەکەین

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان پێشبینی دەکات بۆ رۆژانی جەژنی رەمەزان گەشتیارێکی زۆر سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن و دەڵێت، “ئامادەکاری…
Total
0
Share