نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا لە بەرزبوونەوە مێژوییەکەی بەردەوامە و لەئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 492 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، کە ئەوکات نرخەکەی سێ هەزار و 389 دۆلار بوو، نزیکەی 103 دۆلار بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و بە وتەی شارەزایان، بڕیارەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر زۆرینەی وڵاتانی جیهان و چین لە پێش هەموویانەوە، بووەتە هۆکاری ناجێگیری لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share