تەندروستیی عێراق: هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی کۆڤید 19 تۆمارکرابێت و داواش دەکات هاوڵاتیان پابەندبن بە رێکارە خۆپارێزییەکان و ڤاکسینی دژی ڤایرۆسەکە بەکاربهێنن.

د. روبی فەلاح حەسەن لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، لەدوای دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا تا ئێستا هیچ حاڵەتێک لە عێراق تۆمارنەکراوە، دەتوانین بڵێین ڤایرۆسەکە کۆنتڕۆڵكراوە.

داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندبن بە رێکارە خۆپارێزییەکان، بەکارهێنانی ماسک لە شوێنە قەرەباڵغەکان و ڤاکسین دژی کۆرۆنا و ڤایرۆسە زستانییەکانی دیکە بەکاربهێنن بەتایبەت ئەو کەسانەی بەتەمەنن یان نەخۆشی دیکەیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن: بەکارهێنانی زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردندا دوورە لە راستییەوە

وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق دەنگۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زیرەکیی دەستکرد لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەکاتەوە. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
Total
0
Share