هۆشداری بە کۆمپانیاکانی بواری حەج و عومرە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ هۆشداری بە کۆمپانیاکان دەدات.

بەڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا ده‌كەینەوە‌ كه‌ ناویان ده‌رچووه‌ بۆ هاوه‌ڵیكردنی حاجییانی كوردستان له‌ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ2025  لە‌ رۆژی دووشه‌مه‌وه‌ 21ی نیسانی 2025 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییمان بکات به‌ مه‌به‌ستی هێنانی پاكانه‌ی ساڵانه‌”.

دەشڵێت، دواكات بۆ هێنانی پاکانەکە 30ی نیسانی 2025ە، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له‌و ماوه‌یه‌دا پاكانه‌ی ساڵانه‌ نه‌هێنێت مافی حه‌جكردنی نامێنێت و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له‌ جێگه‌ی داده‌نرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاك و خەڵكەكەمان و خزمەتكردنیان بە ئەركی خۆمان دەزانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “هیوادارم ساڵی…
Total
0
Share