لە بەشێکی ئۆکرانیا ئاگربەست راگەیەندرا

بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستناوەی کریستیانەکانەوە روسیا بڕیاریدا بۆ ماوەیەکی کاتی ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رابگەیەنێت.

کۆشکی سەرۆکایەتیی روسیا (کرملین)بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 6:00 ی ئێواەەی ئەمڕۆوە تا 21 ی نیسان ئاگربەست لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا رادەگەیەنرێت و هیچ کردەوەیەکی هێرشبەریانە ئەنجامنادرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگربەستەکە بەبۆنەی هاتنی جەژنی هەستانەوەی کریستیانەکانەوەیە و پێویستە لایەنی ئۆکرانیش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر.

هەر لە راگەیەندراوەکەی روسیادا هاتووە، کاردانەوە و هەڵوێستی ئۆکرانیا لەکاتی ئاگربەستدا ئامادەیی ئەو وڵاتە بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی نیشاندەدات، ئێمەش هەمیشە ئامادەی دانوستانین پێشوازی لە ویستی ئەمریکا و چین و وڵاتانی دیکەی بۆ ئاشتی هەمیشەیی دەکەین.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share