ڕوسیا هەڕەشەدەكات: هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانمان دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا دەڵێت، هەوڵدان بۆ هاككردنی سیستمی مانگە دەستكردەكانی ڕوسیا دەبێتەهۆی هەڵگیرساندنی جەنگ.

دیمیتری ڕۆگوزین بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا ڕایگەیاند، “دەمەوێت ئەو كەسانە ئاگاداربكەمەوە كە هەوڵدەدەن سیستمی مانگە دەستكردەكانمان هاكبكەن، پێیاندەڵێم ئەم كارە تاوانە و سزاكەی زۆر توند دەبێت، چونكە تێكدانی ئامێرە ئاسمانییەكانی هەر وڵاتێك و لەكارخستانی casus belliـە، واتە هۆكارە بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ”.

ئەمڕۆ چوارشەممە گروپێك هاككەر بەناوی “NB65” كە سەر بە “Anonymous”ـە ڕایگەیاند، سیستمی ئاسایشی دامەزراوەی “ڕوس كۆسمۆس”ی تایبەت بە مانگە دەستكردەكانی ڕوسیای هاككردووە.

دیمیتری ڕۆگوزین بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئاسمانگەڕیی ڕوسیا دەڵێت، هەوڵەكە شكستیپێهێنراوە و دامەزراوەكەی بەدواداچوون دەكات و زانیاری لەبارەی “تاوانباران”ـەوە دەدات بە دەزگا ئەمنییەكانی ڕوسیا.

دەستەواژەی “casus belli” بە واتای “پاساو بۆ جەنگ” دێت و بە هەر هێرش یان تاوانێك دەوترێت كە ببێتەهۆی ڕاگەیاندنی جەنگ لەلایەن وڵاتێكەوە.

بابەتی پێشتر

کشتوکاڵی سلێمانی بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاوەماسی قەدەغە دەکات

بابەتی دواتر

لاڤرۆڤ: جەنگی جیهانیی سێیەم ئەتۆمی و وێرانكەر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جۆبایدن باس لە دادگایکردنی ترەمپ دەکات

سەرۆکی هەڵبژێراوی ئەمریکا لەکاتی ڕاگەیاندنی ئامادەکارییەکان بۆ ئیدارە نوێیەکەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران قسەدەکات لەبارەی دادگایکردنی…
Total
0
Share