یەکێک لە بریندارەکانی رووداوەکەی هەڵەبجە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، یەکێک لەو کەسانەی کە دوێنێ لە رووداوێکی هاتوچۆدا برینداربوو، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، شەوی رابردوو سێ بریندار گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە، کە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لە نزیک گوندی عەنەب، بریندارببوون.

دەشڵێت، پاش گەیاندنی یەکێک لە بریندارەکان بە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.

پۆلیسی هەڵەبجە ئەوەشیخستەڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی سیروان، بە ماددەی یاسایی 24ـی هاتوچۆ بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی ڕەئوف: لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی گشتیی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕێگەین بەرەو بەغداد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند، لەگەڵ نوێنەرانی دەستەی گشتیی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕێگەین بەرەو بەغداد. عەلی…
Total
0
Share