ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

لۆگۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان

ئەمڕۆ جارێکی دیکە وەفدی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەربارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.

بەپێی لێدوانێکی سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە نۆیەمین دیداری سلێمانیدا رایگەیاندبوو، بڕیارە ئەمڕۆ، وەفدی یەکێتی و پارتی جارێکی دیکە کۆببنەوە.

هاوکات، کۆبوونەوەکەی ئەمرۆ لە  شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت و چەند پرسێک لەخۆدەگرێت، لەوانە، پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و دابەشکردنی پۆستەکان.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدابوو، “کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی رابردوو، لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم بووە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی رابردوو دەبێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
زیاتر ببینە

رزگار حاجی حەمە: دەنگی ئێوە دەسەڵاتی كارگێریی پارێزگاكان دەگۆڕێت

لێپرسراوی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات و رایدەگەیەنێت، “سبەینێ…
Total
0
Share