ئەمڕۆ شەممە، فێستیڤاڵی (سولی فێست)، گەورەترین فێستیڤاڵ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە شاری سلێمانی بەردەوامیی هەیە.
بەگوێرەى بەرنامەکانى فێستیڤاڵەکە، ئەمڕۆ و لە کاتژمێر 07:30 بۆ 08:30ـی ئێوارە، چالاکیی گرووپى موزیکى سەهەند، لە کاتژمێر 09:00 بۆ 10:00ـی شەو، چالاکیی ئەرسەلان ڕۆک و لە کاتژمێر 10:00 بۆ 10:30 نمایشى ڕووناکى لە زۆنى سەرەکیی فێستیڤاڵەکە پێشکەشدەکرێت.
ئامانجی سەرەکیی فێستیڤاڵەکە ڕاکێشانی زۆرترین گەشتیارە بۆ شاری سلێمانی؛ کە بەپێی پێشبینییەکان، زیاتر لە 500 هەزار میوان سەردانی فێستیڤاڵەکە دەکەن.