بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو بڵاوکرایەوە و کە تیایدا بڕی 9.8 ملیم باران باریوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردوو 9.8 ملیم بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دوای بارانبارینەکەی رۆژی رابردوو، کۆی گشتی بڕی بارانبارین لە ئەمساڵدا گەیشتووەتە 331 ملیم.
هاوکات، پێشتر شارەزایانی کەشناسی ئاماژەیان بەوەدابوو، لە ناوەراستی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرماش بەراورد بە هەفتەی رابردوو چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە.